İsmet Karakaş
30 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دووه‌مین فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی كه هاوكاری پزیشكیی توركیا بۆ ئه‌مریكا ده‌گوازێته‌وه كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ی له‌سه‌ره، ئه‌نقه‌ره‌ی جێهێشت.

به فه‌رمانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، پێداویستی پزیشكی وه‌ك ده‌مامك، پێداویستی پارێزی پزیشكی، به‌دله‌ی پزیشكی و پاكژكه‌ره‌وه‌ی دژه میكرۆبی ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كرد كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه زۆرترین كاریگه‌ری كۆرۆنای له‌سه‌ره.
پێداویستیه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه ئاماده‌كرابوو لە فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ئه‌تیمه‌سگوت خرایه ناو فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری جۆری C-130 و به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.

له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كانی هاوكاریه‌كه هێمای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به هه‌ردوو زمانی توركی و ئینگلیزی گوته‌یه‌كی مه‌ولانا نووسرابوو كه ده‌ڵێت ''دوای بێ ئومێدی، ئومێدی خۆش هه‌یه و دوای تاریكی، خۆری به‌هێز هه‌یه'' نووسراوە.
ئه‌و فڕۆكه‌یه كه هاوكاری پزیشكیی توركیا بۆ ئه‌مریكا ده‌گوازێته‌وه، له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاڤوز سه‌لیم كران و باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، ده‌یڤد ساترفیڵد و به‌رپرسانی سه‌ربازیی توركی و ئه‌مریكییه‌وه به‌ڕێكرا.
توركیا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێداویستی پزیشكی ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كردبوو.
پێشتر فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی جۆری A400M سه‌ربه سوپای توركیا پێداویستی پزیشكی بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، کۆماری باکووری مه‌قدۆنیا، مۆنتینیگرۆ، سربیا، بۆسنه و هه‌رسك، سۆماڵ و كۆسۆڤۆ گواستبووه‌وه.