Muhammed Ali Kamal
08 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیان له‌ده‌ستدانی تووشبوویه‌كی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، تووشبوویه‌کی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه پیاوێكی تەمەن ٤٤ ساڵانه، لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردووه‌كه كراوه و داوا له هاووڵاتیان كراوه پابەندیی رێنماییە تەندروستییه‌كان بن.