دیاربه‌كر – AA
پارێزگاری دیاربه‌كر، مونیر كاراڵئۆغڵو رایگه‌یاند "بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری شوێنی زۆر باشمان هه‌یە، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه بۆ ناساندنی ئه‌وان پێویستیمان به پێشانگای گه‌شتیارییه له ناوچه‌كه‌دا"، گوتیشی: "ئه‌نجامدانی گه‌شتی ئاسمانیی راسته‌وخۆ له‌نێوان دیاربه‌كر و هه‌ولێر ده‌بێته مایەی پته‌وتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كان".
به سه‌رپه‌رشتی پارێزگای دیاربه‌كر و به سپۆنسه‌ری گه‌وره‌شاره‌وانیی دیاربه‌كر و به به‌شداری پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو "یه‌كه‌مین پێشانگای گه‌شتیاری و خۆراكی میزۆپۆتامیا" كرایه‌وه.
پارێزگاری دیاربه‌كر، مونیر كاراڵئۆغڵو كه له میانی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد رایگه‌یاند، میزۆپۆتامیا له جوگرافیایهكدایه كه مرۆڤایه‌تی و مێژووی مرۆڤ لێیه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
مونیر كاراڵئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری شوێنی زۆر باشیان هه‌یە، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه بۆ ناساندنی ئه‌وان پێویستییان به پێشانگای گه‌شتیارییه له ناوچه‌كه، گوتی: "تاكوو مرۆڤ شاره‌زای كولتووری خوانه‌كانی میزۆپۆتامیا نه‌بێت، ناتوانێت له‌سه‌ر خوانه‌كانی مرۆڤ و مێژووه‌كه‌ی بنووسێت".
كاراڵئۆغڵو به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی گه‌شتی ئاسمانیی راسته‌وخۆ له‌نێوان دیاربه‌كر و هه‌ولێر ده‌بێته مایەی پته‌وتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كان، گوتی: "پێویسته په‌یوه‌ندییه كولتووری، گه‌شتیاری، هونه‌ری و بازرگانییه‌كانی نێوان دیاربه‌كر و هه‌ولێر زیاتر به‌ره‌وپێش بچن. ئه‌نجامدانی گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆ بۆ ئه‌مه زۆر گرنگه. خوا یار بێت به‌رنامه بۆ ئه‌وه داده‌نێین".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یه‌كێتیی ئه‌جێنداكانی گه‌شتیاریی توركیا، فیروز باغڵیكایا گوتی: "ئه‌گه‌ر خۆراك و چێشته كولتوورییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بخرێنه ناو كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه به دڵنیایییه‌وه سوودی زۆری ده‌بێت".
جگه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی توركیا و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری توركی قوبرسی باكوور، هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو به‌شداری له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا كرد.
پێشانگاكه تا ٢٧ی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت.