Zeynep Beyza Kılıç
28 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ ٩٤ دۆلار و ٨٠ سەنت و ڕۆژەکەی بە ٩٤ دۆلار و ٣٦ سەنت تەواو کرد.
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:١١ خولەکەوە، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی ڕابردوودا، نرخەکەی بەڕێژەی سهدا ٠،٥٣ بەرزبوونەوەی بهخۆوه بینی و بە ٩٤ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٩٤ دۆلار و ٣٦ سەنت فرۆشرا.
لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا داتاکان نیشانی دەدەن کە خواست لەسەر نەوت زیادی کردووە، هاوکات داکشانی خستنەبازاڕی نەوت، سەرلەنوێ نرخی نەوتی گەیاندەوە بەرزترین ئاستی ساڵ.
چاوەڕوان دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا بڕیاری سعوودیە و ڕووسیا کە دوو بەرهەمهێنەری گەورەی نەوتن لە جیهاندا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم تا کۆتایی ساڵ، کێشەی خستنەبازاڕی نەوت زیاد بکات، ئەمەیش پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەکات.
باس لەوەیش دەکرێت کە ڕەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٩٥ دۆلار و حەوت سەنت بۆ ٩٥ دۆلار و ١٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٤ دۆلار و ٧٩ سەنت بۆ ٩٤ دۆلار و ٧٢ سەنت بمێنێتەوە.