Ebru Şengül Cevrioğlu
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
ئیزمیر- AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٥٠ دۆلار و ٢٧ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٥١ دۆلار و شەش سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٥٠ دۆلار و ٢٥ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٩ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٠٣ بەرزبوونەوە و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٥٠ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس گەیشتە ٤٥ دۆلار و ٩٤ سەنت.
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو ٥٠ دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ئەو بەرەوپێشچوونە ئەرێنیانە دەگەڕێتەوە کە لە بواری بەکارهێنانی پێکوتی دژەکۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە دوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکە رێوشوێنەکان کەمبکرێنەوە و ئابووری بەخێرایی ببوژێتەوە، ئەمەیش ئومێدی دروستکردووە کە دووبارە خواست لەسەر نەوت زیاد بکاتەوە.
بۆ یەکەمجار رۆژی سێشەممە لە بەریتانیا دەست بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا کرا. ئەمریکاش پلانی وایە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە بەکارهێنانی دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار ژەم لە ڤاکسینەکە بکات.
هەروەها کەنەدا رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکە نیشانداوە و بەوپێیە لە دوای بەریتانیا، دەبێتە دووەم وڵاتی جیهان کە رێگەی بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا دابێت.
پلانیش وایە ئوسترالیا لە سەری ساڵدا، دەست بکات بە بەکارهێنانی ١٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین .
لە لایەکی دیکەشەوە بەگوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، نەوتی عەمبارکراوی ئەو وڵاتە خێراترین بەرزبوونەوەی هەشت مانگی ئایندەی تۆمارکردووە. لەو چوارچێوەیەشدا هەفتەی رابردوو ١٥،٢ ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٥٠٣،٢ ملیۆن بەرمیل. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشبینییەکانی بازاڕ وابوو ١،٥ ملیۆن بەرمیل کەم بکات. ئەمەش رێگری لە هەڵکشانی زیاتری نرخی نەوت کرد.