Kemal Karadağ
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ به‌ر له‌وه‌ی بخرێته نێو جه‌ردی سه‌ربازییه‌وه، مووشه‌كی دژه كه‌شتی ئاتماجا، له دوایین هه‌ڵدانی به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار كه‌شتییه‌كی ئامانجی به ته‌واوه‌تی پێكاوه.
له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه: "شمشێری ئاسنینی نیشتمانی شینمان، مووشه‌كی دژه كه‌شتی ئاتماجا-مان، ئه‌مڕۆ به‌ر له‌وه‌ی بخرێته نێو جه‌ردی سه‌ربازییه‌وه، سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی له دوایین هه‌ڵدانی به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار كه‌شتییه‌كی ئامانج به ته‌واوه‌تی بپێكێت. ببێته مایه‌ی خێر بۆ سوپا و هێزی ده‌ریاییمان".
ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌دا ڤیدیۆی به‌ر له هه‌ڵدانه‌كه و ساتی پێكانی ئامانجه‌كه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه.