İsa Toprak
23 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣١٢ هەزار و ١٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٥٤ هەزار و ٧٩١ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٣٥٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٢ هەزار و ١٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٥٤ هەزار و ٧٩١ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٣٥٤ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ١٢٨ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٦٥ هەزار و ٥٩٣ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ سێ مليۆن و ٩٠٩ هەزار و ٩٣٥ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٤٥ مليۆن و ٤٠ هەزار و ٧٠٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٥٠١ هەزار و ٣٨٢ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٧ هەزار و ٣٢٩ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٤٦٣ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٢،٩ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٦،٣یه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٩،١ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٥،٧ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه.