كۆڵن
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، به‌رپرسیارێتی ئه‌ڵمانیا بۆ هاووڵاتییه به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌كانی پێویستی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته پشتگیری چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد بكات.
یوكسه‌كداغ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كه له‌ژێر ناونیشانی نه‌خێر بۆ جه‌نگ له‌شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا سازدرابوو لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
یوكسه‌كداغ ڕایگه‌یاند چاوه‌ڕێی پشتگیری و یارمه‌تی ئه‌ڵمانیان سه‌باره‌ت به قۆناغی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا. وتیشی، پێویسته گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌رپرسیارێتییه‌كی دیموكراتیانه له‌ئه‌ستۆ بگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز كورد ده‌ژین.
یوكسه‌كداغ له گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌و گرنگییه دا كه به قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ن.
یوكسه‌كداغ: "ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای توركیا و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ڵام به‌رپرسیارێتی ئه‌ڵمانیا بۆ هاووڵاتییه به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌كانی پێویستی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته پشتگیری چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد بكات. بۆ نموونه ده‌بێت ئه‌ڵمانیا حكوومه‌تی توركیا بانگهێشت بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر و ئاشتی.".
یوكسه‌كداغ سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش گوتی، ئه‌وانه ده‌یانویست هه‌ده‌په لاواز بكه‌ن و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی و دیموكراتی خوازانه‌ی به درێژكراوه‌ی تیرۆر له‌كه‌دار بكه‌ن و ده‌نگه‌كانی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه. گوتیشی ده‌نگه‌كانی ئێمه نه كه‌می كرد نه زیادی كرد.
هه‌روه‌ها یوكسه‌كداغ داوای كرد له قۆناغی چاره‌سه‌ردا حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێشتر و ده‌ست به گفتوگۆ بكاته‌وه.
یوكسه‌كداغ: "هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گفتوگۆ ده‌ستی پێ بكردایه ئۆجه‌لان بانگه‌وازی چه‌كدادانی له په‌كه‌كه ده‌كرد. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خاڵه. به‌ڵام كرایه قوربانی قۆناغی هه‌ڵبژاردن. له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا ئاشتی ناوچه‌كه‌یان كرده قوربانی. وڵاتانی رۆژئاوا پێویسته به‌ڕێگای دیموكراتی داوا له توركیا بكه‌ن له‌و هه‌ڵوێسته‌ی پاشگه‌زبێته‌وه".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به گرنگی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا كرد و گوتی: "ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌دا واتا ئاشتی له ته‌واوی جیهاندا. ئاشتی له توركیا واتا ئاشتی له ته‌واوی جیهاندا. ئاشتی له‌م ناوچه‌یه‌دا بۆ هه‌موومان پێویسته. پێویسته هه‌موو جیهان ئه‌و راستییه بزانێت و هه‌وڵی بۆ بدات".