Necmettin Karaca
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
وان – AA
٧٣ كۆچبه‌ری نایاسایی له قه‌زای ئه‌رجیش له پارێزگای وان قۆڵبه‌ست كران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی جه‌ندرمه به‌رده‌وامن له رێگه‌گرتن له كۆچی نایاسایی بۆ توركیا. له‌و میانه‌یه‌دا ٥٠ هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانیان له ناو مینی پاسێكدا له ناوچه‌ی تۆپراكڵی له قه‌زای ئه‌رجیش قۆڵبه‌ست كرد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ران كه له توانای مینی پاسه‌كه‌دا نه‌بوو، به‌شێك له كورسییه‌كانی مینی پاسه‌كه ده‌رهێندرابوون.
ن. چ. به تۆمه‌تی رێكخستنی كاری نایاسایی، دوای راییكردنی كاره‌كانی ره‌وانه‌ی دادگا كرا. دادگایش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها ٢٣ كۆچبه‌ری نائاسایی دیكه‌یش كه ئه‌وانیش ئه‌فغانستانین له گونده‌واری ناوچه‌ی ئاشاغیگۆزو قۆڵبه‌ست كران.
دواتر خۆراك و ئاو به كۆچبه‌ره نایاسایییهكان درا، پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كرا و راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران كرانه‌وه.