Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا، رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
یڵدرم گوتی: "په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی نییه به‌ناوی كێشه‌ی كورد، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هاووڵاتییانی كورد كێشه‌یه‌كی وه‌ك په‌كه‌كه-یان هه‌یه. ئه‌ركی ئێمه‌ش چارەسەرکردنی ئه‌و كێشه‌یه‌یه، واتا دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه خوێنڕێژه‌یه له نێوماندا".
یڵدرم له‌باره‌ی هه‌وڵی كودهتاشهوه دوا و جه‌ختیكرده‌وه، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌كرێت كه خوێنیان رشتووه.
یڵدرم گوتی: "لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت، فەتۆ دەهێنرێت و باجەکەی دەدات، لێپێچینەوە لە خوێنی هەموو ئەو شەهیدانە دەکریت کە خوێنیان رژاوە. لەکاتی لێپێچینەوەش بە گیانی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە ناکەین، بەڵکو دادگەر دەبین، دادگای تورکی لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکات، لە سێدارەدان یەک جار مردنە، بەڵام بۆ ئەو جۆرە کەسانە لە مردن زیاتر هەیە. ئەویش دادگایەکی بێ لایەنە".