Hawkar Yaseen
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٨١ تووشبوو، ١٠٠ لە سلێمانی، ٦١ لە دهۆک، ١٨ لە گەرمیان و حەوتیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٤٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٢٠٠ کەس، ١٩٤ کەس لە دهۆک، ١٧٨ کەس لە سلێمانی، ٣٦ کەس لە راپەڕین، ٢١ کەس لە گەرمیان و ١٤ کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، چوار کەس لە دهۆک، سێ لە سلێمانی، سێ لە هەولێر، سێ لە راپەڕین، دوو کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٤٤٠ هەزار و ٦٥٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٦٩ هەزار و ٢٦٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٥٤ هەزار و ٨٨٣ کەس چاکبوونەتەوە و حەوت هەزار و ٧١٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا شەش هەزار و ٦٦٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.