Sarmand Hameed
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
ههولێر-AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سڵاو و رێز و خۆشەویستی بۆ خەڵکی شاری سلێمانی نارد و یادی ناودارانی شارەکەیشی کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە ٢٣٧هەمین ساڵیادی شاری سلێمانییدا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لە دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به گهرمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیری کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و رووناکبیری دەکەم".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیوویەتی: "سڵاو و رێز و خۆشهویستی بۆ خهڵکی شار، یادی ناودارانی به خێر".
شاری سلێمانی کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە و پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستانە، لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ی زایینیدا لە لایەن ئیبراهیم پاشای بابانهوه دامەزرێندرا، کاتێک پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستەوە بۆ سلێمانی.