Levent Tok,Mohamad Misto,123
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا له عێراقه‌وه نزیكه‌ی ٥٥ بارهه‌ڵگر سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێل و ئامێری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا ره‌وانه كرد كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه.
ده‌ركه‌وتووه ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌مریكا له رێگای ده‌روازه‌ی سنووری سیمێلكا-وه نزیكه‌ی ٥٥ بارهه‌ڵگر سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێل و ئامێری بۆ ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و شه‌دادی ره‌وانه كرد كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌و ناوچانه داگیركراون.
ئه‌مریكا له چواری ئه‌م مانگه‌ش،٦٠ بارهه‌ڵگر ئۆتۆمبێلی گه‌وره، ئامێری كار، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و موه‌لیده‌ی كاره‌بای ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو.
- رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له هەڵکەندنی تونێڵ
له كاتێكدا هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وامه، رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له هەڵکەندنی تونێڵ و سه‌نگه‌ر له نزیك سنووری توركیا.
زاندراوه رێكخراوی تیرۆریستیی به‌رده‌وامه له‌و جۆره چالاكییانه‌ی له سلوق كه ٢٠ كیلۆمه‌تر له گرێ سپی-یه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر قه‌زای ئاكچاكاله سەربه پارێزگای ئورفا.
پێنجی ئه‌م مانگه ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویکردبوویەوە كه رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له كۆبانێ، گرێ سپی و سڕین تونێڵی لێداوە.