Selen Temizer,Levent Tok,Mohamad Misto
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران كه له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال سەربە پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق جێگیركراون له لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه كرانه ئامانج.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان وه‌رگیراوه، شه‌وی رابردوو حه‌شارگه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سنووری ئه‌لبوكه‌مال كه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقین و له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری‌یان ده‌كرێت، كراونه‌ته ئامانج.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له سنووره‌كانی عێراق بیسترا، ده‌ركه‌وت گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێران كراونه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان ئیسرائیل بێت.
دێرازۆر یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێرانی تیادایه. ئه‌و گرووپانه كه كۆنترۆڵی ته‌واوی بواره سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، به‌زۆری هاووڵاتیی ئێران، عێراق و لوبنانن.