Dildar Baykan
01 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2020
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌هۆی رۆڵگێڕانیان له پێشێلكردنی مافه‌كانی توركه ئویگورهكان له هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری ئویگوری سینجان بڕیاری دا دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومه‌تی چین و به‌رپرسانی ده‌زگاكه بخاته لیستی سزاكانه‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "به‌هۆی پێشێكلردنی مافه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی جیدی به‌رامبه‌ر كه‌مه نه‌ته‌وه له هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری ئویگوری سینجان بڕیارماندا دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومه‌تی چین و دوو كه‌س كه یه‌كێكیان پێشتر به‌رپرسی دامه‌زراوه‌كه بووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان ئێستا به‌رپرسی دامه‌زراوه‌كه‌یه بخه‌ینه لیستی سزاكانه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه رۆڵی هه‌بووه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توركه ئویگورهكان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان. تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌كه Xinjiang Production and Construction Corps (یه‌كێتیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی سینجان)ه و به‌رپرسی پێشووی دامه‌زراوه‌كه سون جینلۆگ و به‌رپرسی ئێستای دامه‌زراوه‌كه‌ش پێنگ جیاروی'یه كه ناویان خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بۆچوونی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤین منوچین خراوه‌ته روو كه گوتوویه‌تی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێداوه ئه‌مریكا پێداگیره له‌وه‌ی ته‌واوی هێزی ئابووری خۆی بۆ لێپرسینه‌وه له‌وانه به‌كار بهێنێت كه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن".