Dildar Baykan
01 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2020
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ویلایەتی فلۆریدا-وە بۆ واشنتۆن و لە ناو فڕۆکەدا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ماوەیەکی زۆرە بیر لە گرتنەبەری رێوشوێن دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دەکاتەوە و گوتی: "تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکەین".
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە ئێستادا دەسەڵاتی ئابووری دۆخی لە ناکاوی پێدراوە و ئەوەشی دووپات کردەوە کە بۆ قەدەغە کردنی تیک تۆک یان پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانە ئەو دەسەڵاتە یاخود بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی لەسەر واژوو دەکات.
ترەمپ ئاشکراشی کرد کە ئەگەر هەیە رۆژی شەممە ئەم بڕیارە بکرێتە فەرمی.