Selen Temizer,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا جه‌یمس جیفری رایگه‌یاند، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی ناناسن، به‌ڵام له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردووكیان تێده‌گه‌ن.
جیفری له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكای له سووریا هه‌ڵسه‌نگاند.
ناوبراو وه‌ڵامی پرسیاری، "دانانی خه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر زانیاریدان له‌سه‌ر شوێنی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه و پشتگیریكردنی یه‌په‌گه له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر نین؟"ی دایه‌وه و گوتی،
"هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه روونه. به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی ناناسین. هه‌رگیز ئه‌مه‌مان نه‌كردووه. پێش ده‌ستێوه‌ردانی سووریاش نهمانكردووه. به‌ڵام له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردووكیان تێده‌گه‌ین. له‌به‌رئه‌وه زۆر زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. پێش هه‌موو شتێك زانیاری به توركیا ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چیمان كردووه و بۆچی ئه‌نجاممانداوه."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی توركیاوه، نوێنه‌ره‌كه گوتی،
"هه‌موو شتێك ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر توركیا دروستنه‌بێت له‌باكووری سووریاوه. ئێستا پڕۆگرامی منبج په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین. به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی توركیاوه، ئه‌و چه‌كانه‌ی به هه‌سه‌ده دراون، زۆر زۆر به‌وریاییه‌وه دوورده‌خه‌ینه‌وه لێیان. به توركه‌كان ده‌ڵێین، ته‌نها چه‌كی سووك ده‌ده‌ین به‌م مرۆڤانه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی سهرنهكهوتنیانه به‌سه‌ر داعشدا له‌م دواییه‌دا".