Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە سەبارەت بە بابەتی خاشقچی لەم هەفتەیە لەگەڵ کۆنگرێس گفتوگۆ دەکات و راشیگهیاند کە لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیا و سعوودیە کاری کردووە و گوتیشی لەم بابەتە بیرکردنەوەیەکی بەهێز دروست دەکەم.
سەرۆکی ئەمریکا لە دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و لەبارەی خاشقچییەوەش روونکردنەوەی دا.
ترەمپ گوتی: "لە هەفتەی داهاتووەوە لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ دەکەین، لەگەڵ کۆنگرە لە نزیکەوە و بەیەکەوە کار دەکەین، هەمویان کەسی لێهاتوون. لەگەڵ تورکیا و سعوودیهش لەنزیکەوە کاردەکەین. سەبارەت بەم بابەتە بیرکردنەوەیەکی بەهێز دروست دەکەم".
"بەخشینی تورکیا لە گەمارۆکانی سەر ئێران".
جیا لەمەش، ترەمپ لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران و بەخشینی ئەو هەشت وڵاتە دوا.
ترەمپ گوتی: "ماوەیەکم دا بە ژمارەیەک لە وڵاتان لە بابەتی بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران، لەبەر ئەوەی داوایان لێکردم. ئەو کارەم کرد لەبەرئەوەی نامەوێت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە سەرووی ١٠٠ یاخود ١٥٠ دۆلار. من دەمەوێت نرخەکان دابەزێنم. ئەگەر سەیر بکەن دەیبینن کە نرخەکان دادەبەزن".
ترەمپ جەختی کردەوە لەوەی کە لەم چەند مانگەی دوایی نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و گوتیشی: "لە شوێنی ئەوەی کە گەمارۆکان زۆر بە توندی جێبەجێ بکەین، بە کێشەمان نەزانی کە ژمارەیەک وڵات بازرگانی نەوت بکەن لەگەڵ ئێران. نامەوێت نرخی نەوت بەرزکەمەوە. بازارەکە زۆر هەستیارە. لەگەڵ کات رەنگە گورزی کوشندەتریان لێبدرێت. بەڵام نامانەوێت نرخی نەوت لە ئاستی جیهان بەرزبێتەوە".