Mohammed Baqi Hussein
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی عه‌مید عه‌لی عه‌بدوڵاهی رایگه‌یاندووه: "دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مووشه‌كێكمان تاقیكرده‌وه كه توانای هه‌یه دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر ببڕێت."
عه‌بدوڵاهی زانیاریی له‌سه‌ر شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه و جۆری سووته‌مه‌نیی به‌كارهێنراو نه‌داوه.
ئه‌مریكا پێی وایه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كات.
له‌مانگی ئازاردا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری سزادانی دوو كۆمپانیانی ئێرانیی ده‌ركرد كه په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه‌ی مووشه‌كییه‌وه هه‌بووه.