Kasım İleri
18 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
واشنتۆن – AA
ئەمریکا رایگەیاند، عەبدولهادی مەحمود ئەلحاج عەلی-یان کە یەکێکە لە سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا کوشتووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: "بەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی پەلامارە تیرۆریستییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا و سەردەستە لە داعش عەبدولهادی مەحمود ئەلحاج عەلی'یان کوشت".
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکە تەنها لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا بە هێلیکۆپتەر ئەنجام دراوە و تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی پیلانگێڕییەکانی داعش بۆ رفاندنی بەرپرسانی وڵاتانی بیانی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام دراوە.