Ramal Abdullah Mahmood
27 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2017
یونایتد ئیرلاینز کە یەکێکە لە کۆمپانیا هەرە گەورەکانی فڕۆکەوانی لە ئەمریکا، بەهۆی لەبەرکردنی سترێج رێگەی نەدا دوو منداڵی کچ سواری فڕۆکە بن.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوبوونەتەوە، دوو منداڵی کچ کە ویستوویانە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دەنڤەرەوە گەشت بۆ مینیپۆلیس بکەن بەپاساوی "نەگونجاوی جلەکانیان" نەهێڵراوە سواری فڕۆکە ببن.
بەرپرسانی کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکە داوای لەو دوو کچە کردووە جلوبەرگەکانیان بگۆڕن یاخود شتێک لەسەر سترێجەکانیان لەبەر بکەن.
گەشتیارێکی دیکە کە سترێجی لەبەر بوو، دوای ئەوەی خۆی گۆڕی و جلی دیکەی لەبەر کرد توانی سواری فڕۆکەکە بێت.
دوای پەرەسەندنی کاردانەوەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بەرامبەر ئەو کارەی کۆمپانیاکە، یونایتد ئیرلاینز رایگەیاند کە هۆکاری رێگەگرتن لەو دوو کچە بۆ نەگونجاوی جلوبەرگەکانیان دەگەڕێتەوە.