Mücahit Oktay
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
ناوەندەکە لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە؛ ''هۆشداری روودانی تسۆنامی بەهۆی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٤ پلە لە نیمچەدوورگەی ئالاسکا لە ئارادایە''.
لە ماڵپەڕی Tsunami.govدا، وردەکاریە تەکنیکیەکانی جووڵە لە زەریای هێمن بڵاوکراوەتەوە.
ئاماژە بەوەیش کراوە کەئەو ناوچانەی دەکەونە نێوان رێڕەوی یونیماک و دەروازەی کەنەدی لەسەر کەناری زەریای هێمن، مەترسی روودانی تسۆنامی هەستی پێکراوە.
هاوکات کارەکان درێژەیان هەیە بۆ دیاریکردنی ئاستی مەترسی تسۆنامی بۆسەر ناوچەکانی دیکە کە دەکەونە سەر کەنار زەریای هێمن لە ئەمریکا، ئاماژە بەوەیش کراوە کە لە راگەیەندراوی داهاتوودا زانیاری لەو بارەیەوە دەخرێتەڕوو.