Sangar Hamad Azeez
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاند "بەهۆی تاقی کردنەوەی مووشەکی بالیستی لەلایەن ئێرانەوە بڕیارمان دا چاو بخشێنینیەوە بە گەمارۆکانی ئابووری سەر ئەو وڵاتە".
لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیربی، تیشکی خستەر سەر تاقی کردنەوەی مووشەکی بالیستی لەلایەن ئێرانەوە و گوتی: "بڕیارمان داوە چاوبخشێنینەوە بە گەمارۆکانی ئابووری سەر ئێران".
ناوبراو گوتی: "تاکو ئێستا باس لە شێوەکانی تەکنیکی و چۆنیەتی چاوپێخشاندنەوە بە گەمارۆکان نەکراوە، بەڵام وەزیری دەرەوە جۆن کیری لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی محەمەد جەواد زەریفی لە رێگەی تەلەفۆنەوە باسیان لە بابەتەکە کردووە".
حکوومەتی ئەمریکا پێی وایە تاقی کردنەوەی مووشەکی بالیستی لەلایەن ئێران پێشێلکردنی ئەو رێککەوتنامەیە کە چوارچێوەی بەرنامەی ئەتۆمی واژۆ کراوە. لە بەرامبەردا ئێران بە مافی خۆی دەزانێت مووشەکی بالیستی تاقی بکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندیەکی بە بەرنامەی ئەتۆمییەوە نییە.