Abdullah Shukur
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
سعوودییە رایگەیاند کە گەشتی فڕۆکەکانی خۆی بۆ وڵاتی ئێران راگرتووە.
دامەزراوی گشتی ئاسمانی سڤیلی سعوودییە لە پێگەی کۆمەڵایەتی تویتەری تایبەت بەخۆی رایگەیاند کە لە دوای راگەیاندنی بچڕانی پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و سعوودییە. دامەزراوی گشتی ئاسمانی سڤیلی سعوودییە بڕیاری راگرتنی گەشتەکانی خۆی بە شێوەیەکی دوو ئاراستە لەگەڵ ئێران داوە.
راشگەیەنرا بۆمەبەستی قەرەبووی ئەو گەشتیارانەی کە پێشتر بلیتیان بڕیوە، ھەنگاوی پێویست دەھاوێژرێت.