Zafer Fatih Beyaz
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا،جۆ بایدن به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه سه‌ره‌خۆشی لێ‌كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه جۆ بایدن به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كردووه و وێڕای سهرهخۆشیكردن هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه خواستووه.