Dildar Baykan
09 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
دوای ئەوەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر باڵهخانهی کۆنگرێس، لە شەقامی ئەمریکییدا ترەمپ وەک کەسی بەرپرسیار لەم هێرشانە وەسفکرا و مشتومڕ لەسەر ئەوە دروست بوو کە بەپێی بەندی ٢٥ی دەستوور، ناوبراو لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی بسنس ئینسایدەر هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و، تیاییدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چەند کەسێکی نزیکی یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس وەرگیراون، ناوبراو لەکارلابردنی ترەمپ بە بژاردەیەکی باش نازانێت.
باس لەوەش دەکرێت یەکێک لەو هۆکارانەی وادەکەن پێنس بە گەرمی نەڕوانێت، بانگەوازەکانی تایبەت بە لە کار لابردنی ترەمپ ئەوەیە کە کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ ٢٠ی کانوونی دووەم کە تیایدا ترەمپ پۆستەکەی رادەستی جۆ بایدن دەکات.
جێی ئاماژەیە بەگوێرەی بەندی ٢٥ی دەستووری ئەمریکا هەر سەرۆکێکی ئەو وڵاتە ئەرکەکەی بەباشی بەجێنەهێنێت لە پۆستەکەی لادەبرێت و یاریدەدەری سەرۆک دەخرێتە جێگای.