Hakan Çopur
09 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ چاوی بە ئانتۆنی بلینكن، کاندیدی پۆستی وەزیری دەرەوە لە کابینەکەی جۆ بایدن کەوت و پێکەوە دەربارەی قۆناغی رادەستکردنی کارەکان گفتوگۆیان کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە، کۆبوونەوەکە زۆر بەرهەمداربووە.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە كه، بلینكن تا ٢٠ی کانوونی دووەم کە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگرێتە دەست لەنزیکەوە لەگەڵ پۆمپیۆ لە هەماهەنگیدا دەبێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە دۆناڵد ترەمپ کە لە هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو شکستی هێنا لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا پۆستەکەی رادەستی جۆ بایدن دەکات.