Emel Öz Gözellik
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێی وابێت لووتكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون به‌رهه‌مدار نابێت ئه‌وا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابی له فلۆریدا رایگه‌یاند كه پێی وایه كۆبوونه‌وه به‌رنامه بۆ داندراوهكهی له‌گه‌ڵ كیم ئه‌نجامی باشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و گوتی: "به‌ڵام كه پێموابێت كۆبوونه‌وه‌كه سوودی نابێت به‌شداری تیادا ناكه‌م. ئه‌گه‌ر له‌وێ هه‌ست بكه‌م كۆبوونه‌وه‌كه بێبه‌رهه‌مه به‌ڕێزه‌وه جێی دههڵێم".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ كیم بێ كێشه به‌ڕێوه‌چووه.