Ömer Koparan
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
عه‌فرین\ئه‌نقه‌ره- AA
سوپای توركیا ١٠٣ بۆمبی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه‌وه له عه‌فرین له‌نێو ماڵه‌كاندا چێنرابوون.
سوپای توركیا به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له عه‌فرین به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی شاره‌كه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێواره‌ی دوێنێ، تیمه‌كانی سوپا ١٠٣ بۆمبی ده‌ستكرد كه له ماڵه‌كانی ناوه‌ندی عه‌فریندا چێنرابوون، هه‌ڵگرته‌وه و به دووری دوو تا سێ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه، به شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو ته‌قاندیاننه‌وه.