Islam Doğru
27 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2023
نیویۆرک - AA
لە ویلایەتی ڤێرمۆنتی ئەمریکا، ئەو تۆمەتبارەی هێرشی چەکداریی کردەوە سەر سێ خوێندکاری بەڕەگەز فەڵەستینی، دەستگیرکرا.
پۆلیسی شاری بێرلینگتۆن کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدراوە، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار جاسۆن جەی. ئیتۆن-ی ٤٨ ساڵانی دەستگیرکرد.
پاش ئەوەی ئەمڕۆ بەڵگەکانی سەر هێرشەکە کۆکرایەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئیتۆنی تۆمەتبار ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
سەرۆکی پۆلیسی بێرلینگتۆن، جۆن موراد لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کاتژمێر ١٨:٣٠ی ئێوارە، سێ گەنجی بەڕەگەز فەڵەستینی کە هەر یەکێکیان لە تەمەنی ٢٠ ساڵاندابوون و دووانیان جامانەی فەڵەستینیان بەسەر شانەوە بووە و لە سەردانی خزمێکیان دەگەڕانەوە، تووشی پیاوێکی سپی پێست بوون.
موراد باسی لەوەیش کرد کە بەبێ ڕوودانی هیچ گفتوگۆیەک لە نێوانیاندا، تۆمەتبارەکە تەقەی لێکردوون و برینداری کردوون، کە دۆخی دووانیان جێگیرە و دۆخی یەکێکیان قورسترە.