Dildar Baykan
01 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2021
واشنتۆن - AA
لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناوەندێکی کار لە شاری ئۆرانج سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریکا، چوار کەس کوژران کە یەکێکیان منداڵە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، پۆلیسی ئۆرانج ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناوەندێکی کار خەڵکێکی زۆر بەرکەوتوون و بەپێی ئامارە بەراییەکان، چوار کەس کە یەکێکیان منداڵە کوژراون.
تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی لە شوێنی رووداوەکە رووبەڕووی پۆلیس بووەوەتەوە، بە برینداری دەستگیرکراوە.
لە کاتێکدا پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، زانیاری سەبارەت بە ژمارەی برینداران نەخراوەتەڕوو.