Mümin Altaş
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا كه زۆرجار له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا به به‌ڵگه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه شه‌ڕ به منداڵان ده‌كات و رووبه‌ڕووی مه‌رگیان ده‌كاته‌وه، بۆ جارێكی دیكه به راپۆرتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه خرایهوهڕوو.
توركیا راستیی ئه‌وه‌ی كه رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به زۆر مندڵان له خێزانه‌كانیان دادەبڕن و رووبه‌ڕووی مه‌رگیان ده‌كه‌نه‌وه زۆر جار له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا بۆ سه‌ر رێکخراوەکە ئه‌وه‌ی سه‌لماند، ئه‌مجاره‌ش به راپۆرتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ به به‌ڵگه كرا.
یه‌په‌گه چه‌ك ده‌داته ده‌ست ئه‌و منداڵانه‌ی له ته‌مه‌نی ئهوهندان له قوتابخانه‌كاندا قه‌ڵه‌میان به‌ده‌سته‌وه بێت، پاشان ره‌وانه‌ی شاخیان ده‌كات، به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت منداڵان راپێچی مەرگ بكات به‌ڵكو دهشیانكاته ئامانج.
چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ، له راپۆرتێكیدا كه 3ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه "گرووپی چه‌كدار ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ به‌شداری منداڵان بۆ ریزه‌كانیان رابگرێت به‌وانه‌شه‌وه كه به‌شێكیان له‌ژێر كۆنترۆڵی خێزانه‌كانیاندا له كامپه‌كاندا ژیان بەسەردەبەن". جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه چه‌كداركردنی منداڵانی خوار 18 ساڵ به یاسای نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوه. له‌به‌رئه‌وه چه‌كداركردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵان تاوانی جه‌نگه.