Tolga Akbaba
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فڕۆكه‌ی هاوبه‌شی فه‌ڕه‌نسا و ئیتالیا ATR، پێنج فڕۆكه‌ی دیكه نه‌فه‌رهه‌ڵگری راده‌ستی ئێران كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی IRNA ، ئێران له كۆی 20 فڕۆكه‌ی جۆری "ATR72-600" كه له كۆمپانیای ATRی كڕیوه، پێنجی دیكه‌یان وه‌رگرتووه و له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران نیشتوونه‌ته‌وه. فرۆكه‌كان راده‌ستی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێران "İran Air" كراون.
دوای واژوكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له نێوان ئێران و وڵاتانی کۆمەڵەی پێنج كۆ یه‌ك، ئێران گرێبه‌ستی كڕینی 20 فڕۆكه‌ی جۆری 72-600 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ATR واژوكرد و تا ئه‌مڕۆ 13 له‌و فڕۆكانه‌ی راده‌ستكراوه.
دوای ئه‌وه‌ی 8ی ئایار سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه راگه‌یاند و، ماوه‌ی 90 رۆژی دانا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچین رایگه‌یاند کە، گرێبه‌سته‌كانی بۆینگ و ئه‌یربه‌س بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه.
له‌دوای جێبه‌جیكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له كانوونی دووه‌می 2016ه‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مریكا رێگه‌ی دا فڕۆكه به ئێران بفرۆشرێت كه له ساڵی 1979وه له‌ژێر گه‌مارۆدا بوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیاكانی بۆینگی ئه‌مریكی و ئهیربهسی هاوبه‌شی ئه‌ورووپایی، به‌بڕی 40 ملیار دۆلار گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگریان له‌گه‌ڵ ئێران واژو كرد.