Ahmet Dursun
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له ئێران له میانی ساڵی رابردوودا، به له‌سه‌دا 42 راگه‌یه‌ندرا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له وڵات‌دا له میانی 12 مانگی رابردوودا، له‌سه‌دا 42 بووه.
مانگی رابردوو رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له ساڵدا به 42،7 راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام رێژه‌كه له‌سه‌دا 0،7 كه‌میكردووه و رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی مانگیش له‌سه‌دا 28،3 بووه.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) و بانكی نێودەوڵەتی، پێشبینیان كردبوو رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له ئێران له ساڵی 2019دا، بۆ خوار له‌سه‌دا 40 دابه‌زێت.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016دا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵگیران، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 26 ساڵ رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌و وڵاته‌دا دابه‌زی بۆ له‌سه‌دا نۆ.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا مانگی ئایاری ساڵی رابردوو له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی كشایه‌وه و دووباره سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه، رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌و وڵاته‌دا به شێوه‌یه‌كی گه‌وره رووی له هه‌ڵكشان كرد و له مانگی ئایاردا تا 52،1 له‌سه‌دا به‌رزبووه‌وه.