Emre Gürkan Abay
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی به‌شی هاریكاری ته‌كنیكی و سه‌ربازیی فیدراڵی رووسیا (FSVTS)، دمیتری شوگایێڤ باسی له‌وه كرد كه رووسیا و کۆماری باشووری ئه‌فریقا پلان دادەنێن بۆ به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی بە هاوبه‌شی.
دمیتری شوگایێڤ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له مۆسكۆ، باسی له‌وه كرد كه کۆماری باشووری ئه‌فریقا له بواری به‌رگریدا پێشكه‌وتووترین وڵاتی کیشوەری ئه‌فریقایه.
شوگایێڤ باسی له‌وه كرد كه وه‌ك رووسیا خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكارین له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ کۆماری باشووری ئه‌فریقا و گوتی: ''له‌گه‌ڵ کۆماری باشووری ئه‌فریقادا پلانی به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی چه‌ك و پێداویستی هاوبه‌شی سه‌ربازی ده‌ده‌ین. ئه‌و به‌رهه‌مه بۆ سوپای وڵاته‌كانمان و هەروەها بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی سێیه‌مه كه گرینگی پێ ده‌ده‌ن''.
سه‌رۆكی كۆمپانیای پیشه‌سازی به‌رگریی رووسیا Rosoboronexport، ئه‌لێكسانده‌ر میهیێڤ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌نارده‌ی چه‌كی كۆمپانیاكه به بڕی ٥٥ ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی کیشوەری ئه‌فریقایه.