Kayhan Gül,reva haci
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2019
زەغریب - AA
ئەمریکا رەزامەندی نیشان نەدا لەسەر فرۆشتنی ١٢ فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ ی دەستی دوو کە کرواتیا بەنیازبوو لە ئیسرائیلی بکڕێت.
سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر حکوومەتی کرواتیا لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتبوون، بەڵام رازی نەبوونی ئەمریکا لە گواستنەوەی تەکنەلۆژیای خۆی بۆ وڵاتی سێهەم، تەندەری فڕۆکەکانی هەڵوەشاندەوە.
سەرۆکوەزیرانی کرواتیا ئاندرەژ پلەنکۆڤیج ئاشکرای کرد کە لەبارەی کڕینی فڕۆکەکانەوە کێشە کەوتۆتە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکاوە و ئاشکرای کرد کە سەرچاوەی کێشەکەش لە گواستنەوەی تەکنەلۆژیای فڕۆکەکانە بۆ وڵاتێکی سێهەم وگوتی، "چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەین".
پلەنکۆڤیچ جەختی لەوە کردەوە کە تەندەرەکە تەنیا لە چوارچێوەیەدا جێبەجێ دەکرێت کە تیمی پسپۆری وەزارەتی بەرگری کرواتیا دیاری کردووە و لە هەر حاڵەتێکی جیاوازدا تەندەرەکە لەلایەن کرواتیاوە هەڵدەوەشێتەوە.
لەلایەکی ترەوە وەزیری بەرگری کرواتیا دامیر کرستیسڤیچ رایگەیاند کە ئیسرائیل ناچارە کێشەکەیان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکەن و تا ١١ی کانوونی دووهەمیشی وەک دوا مۆڵەت دیاری کرد بۆ ئەو مەبەستە.