İbrahim Khazen,Ali Semerci
14 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2023
جیددە-AA
رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت مەکگۆرک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان تاوتوێی رێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان وڵاتەکانیان کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "SPA"ی سعوودیە، مەکگۆرک لە شاری جیددە لەگەڵ بن فەرحان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا رێگاکانی پتەوکردنی هەماهەنگیی هاوبەش "بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی بگەیەنێت" تاوتوێ کرا.
هەروەها هەردوولا تاوتوێی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەوڵەکان لەوبارەیەوە کرد.
لە هەواڵەکەی ئاژانسی SPA زانیاری لەبارەی کاتی هاتنی مەکگۆرک بۆ سعوودیە و ماوەی سەردانەکەی نەدرا.