Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Ömer Koparan
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
عزاز - AA
سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی توركیا-رووسیا كه پێشنیازی چۆڵكردنی ته‌ل ره‌فعه‌ت ده‌كات له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه، به‌ڵام یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی.
سوپاسی نیشتمانیی سووریا، به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه‌ی داوه‌ته‌وه كه پێویست بوو له ماوه‌ی چوار رۆژدا ناوچه‌كه جێبهێڵێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی یه‌په‌گه هه‌وڵیدا دزه بكاته ناوچه‌كانی كه‌فر كلبین و كه‌فر خاشر له باشووری عزاز و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی ناوچه‌ی مهریهمهین باشووری خۆرهه‌ڵاتی عه‌فرین. به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان به چه‌كی قورس له نێوان سوپای نیشتمانیی سووریا و یه‌په‌گه دروست بوو و سوپای نیشتمانیی سووریا هێرشه‌كانی تێك‌شكاند.
دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه سوپای توركیا پێگه‌كانی یه‌په‌گه‌ی له ته‌ل ره‌فعه‌ت بۆردومانكرد.
دوێنێ له ئاكامی هێرشی یه‌په‌گه كه له ته‌ل ره‌فعه‌ت-ەوه كردیه سه‌ر ناوچه‌ی عزاز، چوار سه‌ربازی سوپای نیشتمانیی سووریا كوژران و حه‌وت دیكه‌ش برینداربوون.