Mohammed Baqi Hussein
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
دۆحه - AA
سه‌رۆكی كاروباری ئاینیی توركیا مه‌همه‌ت گۆرمه‌ز له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی ئیسرائیل بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه تاوتوێی ده‌كات رایگه‌یاند: "ئه‌مه به‌واتای نكۆڵی‌كردن له ئیسلام و مسوڵمانانی قودس دێت. قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ، به‌واتای نكۆڵی‌كردن دێت له مسوڵمانان و بوونی ئیسلام له قودسدا به‌درێژایی مێژوو. ئه‌مه قبوڵنه‌كراوه".
مه‌همه‌ت گۆرمه‌ز له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌قاف و كاروباری ئاینیی قه‌ته‌ر غەس بن موباره‌ك دا كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوولا، گۆرمه‌ز روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌واناندا.
له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی ئیسرائیل بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه تاوتوێی ده‌كات رایگه‌یاند: "وڵاتێك كه ساڵانێكه مزگه‌وتی ئه‌قسا و خاكی برا فهڵهستینییهكانمانیانی داگیركردووه و خراپه‌كاریی زۆری به‌رانبه‌ریان ئه‌نجامداوه، ئێستاش بگاته قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ، ئه‌مه به‌واتای نكۆڵی‌كردن له بوونی مسوڵمانان له قودس دێت. قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ، واتای نكۆڵی‌كردن له مسوڵمانان و بوونی ئیسلام له قودسدا به‌درێژایی مێژوو. ئه‌مه قبوڵنه‌كراوه".