Seyit Aydoğan
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
تۆرۆنتۆ - AA
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدو، ئاشکرایکرد لە ٢٠ ئەیلوول، لەسەرانسەری وڵاتەکەدا، ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فیدڕاڵی بەڕێوەدەچێت.
ترۆدو، ئەمرۆ لەگەڵ فەرمانڕەوای گشتیی کەنەدا، مێری سیمۆن کۆبوویەوە و داوای کرد کە بەپێی یاسا پەرلەمان ھەڵبوەشێندرێتەوە و ھەڵبژاردنی فیدڕاڵی ئەنجامبدرێت.
جەستن ترۆدو، لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە دوای کۆبوونەوەکە ئەنجامیدا، ئەوەی راگەیاند کە فەرمانڕەوای گشتیی کەنەدا، مێری سیمۆن، داواکارییەکەی پەسەند کردووە و کەمپینی ٤٤ هەمین ھەڵبژاردنی فیدڕاڵی کەنەدا کە ٣٦ رۆژ دەخایەنێت بە فەرمی دەستیپێکردووە.
لە ھەڵبژاردنی فیدڕاڵیی پێشوەختی کەنەدا کە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت، ٣٣٨ ئەندامی پەرلەمان دیاری دەکرێـت.
لەم ھەڵبژاردنەدا، زیاتر لە ٢٠ ھەزار ناوەندی دەنگدان بۆ ٢٧ ملیۆن و ٣٠٠ دەنگدەر دەکرێتەوە.
پارتی لیبڕاڵ کە جەستن ترۆدو سەرۆکایەتی دەکات و ئێستا بە ١٥٧ کورسی پارتى يەكەمى پەرلەمانی فیدراڵیی کەنەدايە، بەھۆی ئەوەی ١٧٠ کورسی بەدەستنەھێنابوو حکوومەتەکەی حکوومەتێکی کەمینەییە.
بەپێی ئاماری ئەو راپرسییانەی کە لە مێدیاکانی کەنەدادا بڵاوکراوەتەوە، پارتی لیبڕاڵ پاڵپشتیی سەدا ٣٦،٦ی دەنگدەرانی بەدەستھێناوە.