Oğuzhan Sarı
24 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی چوار تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق و ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی بڵاویکردەوە: "سوپای قارەمانی تورکیا لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق دوو تیرۆریستیی پەکەکە و دوو تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا لەچالاکی خست. تیرۆریستان لە هەرکوێیەک بن ناتوانن لەو کۆتاییەی چاوەڕێیانە ڕزگاریان ببێت".