Hamit Hüseyin
16 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق، ئۆلریک شانۆن.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە باڵیۆز شانۆن کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
ھەروەھا باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فیدراڵی کەنەدا.