Adam Abu-bashal
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ئابوجا - AA
لە باکووری نێجیریا دوو پاس خۆیان کێشا بەیەکدا و لە ئاکامی رووداوەکەدا، ئاگرێک کەوتەوە کە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ٢٠ کەس.
بەگوێرەی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنە ناوخۆییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی جیگاوا باکووری نێجیریا، لاوان شیسو ئادام دەربارەی رووداوەکە رایگەیاندووە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان ئاچیلافیا-کارکارنا، دوو پاس خۆیان کێشاوە بەیەکدا و دوای رووداوەکەش ئاگرێکی گەورە دروست بووە.
لاوان شیسو ئادام ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە رووداوەکەدا، ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، لەئێستادا بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان ھەیە.