Hasan Esen
26 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2022
له‌نده‌ن-AA
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، بێن واڵس وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ١٥ هه‌زار سه‌ربازی رووسیا له ئۆكراینا كوژراون، راشیگه‌یاند: "رووسیا تا ئێستا له به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی شكستی هێناوه".
بێن واڵس له میانی گوتارێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی، باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، ئاشكرای كرد، ٦١ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی داگیركاریی رووسیا له ئۆكراینا، ده‌ستی پێكردووه.
واڵس باسی له‌وه‌ش كرد، به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار سه‌ربازی رووسیا له میانی هێرشه‌كاندا كوژراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیاتر له دوو هه‌زار ئۆتۆمبیلی زرێپۆش تێكشكێندراون یان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له‌نێویشیاندا لانیكه‌م ٥٣٠ تانك هه‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه رووسیا زیاتر له ٦٠ هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له‌ده‌ستداوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كه‌شتیی مووشهكهاوێژی مۆسكۆ سه‌ربه كه‌شتیگه‌لی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش ژێر ئاو كه‌وتووه.
بێن واڵس رایگه‌یاند: "تا ئێستا رووسیا به نزیكه‌یی له گه‌یشتن به سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی شكستی هێناوه. دوای هه‌ستكردن به‌م شكسته، فه‌رمانده‌یی رووسیا سه‌رله‌نوێ كۆبوونه‌وه، هێزی پشتیوانی‌یان نارد و تواناكانیان له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له ناوچه‌كانی دۆنێتسك و لوهانسك چڕكرده‌وه".
واڵس تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ن له قۆناغی داهاتووی داگیركارییهكهدا، رووسیا شوێنی زیاتر له ناوچه‌ی دۆنباس داگیربكات و هه‌وڵبدات ناوچه‌كه له‌رێگه‌ی ماریۆپۆڵهوه به كرێمیاوه ببه‌ستێته‌وه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌به‌ر ئه‌وه دابینكردنی به‌په‌له‌ی هاوكاریی و چه‌ك بۆ ئۆكراینا گرنگی هه‌یه.
وه‌زیری به‌رگریی ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد تا ئێستا زیاتر له پێنج هه‌زار مووشه‌كی دژه‌تانك، پێنج سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی به زیاتر له ١٠٠ مووشه‌كه‌وه، چوار تۆن و نیو مادده‌ی پلاستیكی ته‌قینه‌وه‌یان بۆ ئۆكراینا دابین كردووه و مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی Starstreakیشیان له‌كاردایه.