17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
ئه‌دیرنه - AA
پارێزگای ئه‌دیرنه رایگه‌یاند کە له ٢٧ی شوباته‌وه تاكو ئێستا، ١٤٧ هه‌زار و ١٣٢ كۆچبه‌ر له‌وێوه چوونه‌ته یۆنان.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا پارێزگای ئه‌دیرنه بیری خستووه‌ته‌وه كه ئه‌و ١٢٦ هه‌زار و ٨٢٧ كۆچبهرەی ساڵی رابردوو ده‌ستگیركرابوون، ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌دیرنه كراونه‌ته‌وه.
به تیشكی خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ٢٧ی شوباته‌وه تاكو ئێستا، ١٤٧ هه‌زار و ١٣٢ كۆچبه‌ر له‌وێوه چوونه‌ته یۆنان، پارێزگای ئه‌دیرنه نووسیوویه‌تی "به‌هۆی به‌كارهێنانی بۆمبی گاز، دوکەڵ و ده‌نگی، هەروەها به‌كارهێنانی گولـله راستەقینە و پلاستیكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سنوورپارێزی یۆنانه‌وه، سێ كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢١٤ی دیكه‌یش برینداربوون".