Murat Temizer
11 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2023
وارسۆ - AA
تا ١٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە روویان لە پۆڵەندا کردووە، نۆ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا لە هەژماری تویتەر بڵاوی کردەوە کە لە دەستپێکی جەنگی ئۆکراینا-رووسیاوە تا ئێستا، شەپۆلێکی چڕی کۆچ روویداوە.
لە تویتەکەدا باس لەوە کراوە کە تەنها دوێنێ لە ئۆکرایناوە، ٢٩ هەزار و ٩٠٠ کەس روویان لە پۆڵەندا کردووە و هاتووە: ''لە دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە هاتوونەوە پۆڵەندا گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و ٧٤ هەزار کەس''.
بەپێی ئەو داتایانەی خراونەتەڕوو، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئۆکراینیانەی پۆڵەندایان جێهێشتووە، گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کەس.