28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
بڕۆكسڵ – AA
كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ناتۆ له سه‌ر داوای توركیا دوای هێرشه‌كانی ئیدلب، ده‌ستی پێكرد.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ناتۆ له سه‌ر ئاستی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌ییی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئیدلبه‌وه ده‌ستی پێكرد.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له ناتۆ، باڵیۆز باسات ئۆزتورك گوتارێك پێشكه‌ش بكات له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئیدلب و زانیاری بدات به نوێنه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ بۆ میدیاكان ده‌دوێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندبوو له سه‌ر داوای توركیا، ناتۆ كار به ماده‌ی چواره‌م ده‌كات.
- ماده‌ی چواره‌می ناتۆ
به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی چواره‌می ناتۆ كاتێك هه‌ڕه‌شه له سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتێكی ئه‌ندام، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی یان ئاسایشی ئه‌و وڵاته ئه‌ندامه كرا، ده‌توانێت داوای پشتیوانی له ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له ناتۆ بكات.
دوا جار له ٢٠١٥ توركیا داوای كاركردنی كرد به‌و ماده‌یه و دواتر ناتۆ رازی بوو به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی توركیا له دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له سووریاوه لێی ده‌كران.
له‌و میانه‌یه‌دا پێشنیار ده‌كرێت چه‌ندین رێوشوێن بگیرێنه به‌ر وه‌ك هۆشداری زوو و سووڕانهوی فڕۆكه‌كانی چاودێری به ناوچه‌كه‌دا، زیادكردنی سه‌ربازان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به‌هێزكردنی چالاكییه هه‌واڵگری و چاودێرییه‌كان.