Yusuf Özcan
01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
پاریس - AA
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه به‌ریتانیا به فه‌ڕمی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاببێته‌وه، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند ''ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه شۆكێكه. هۆشدارییه‌كی مێژووییه كه پێویستی به وریایی و بیركردنه‌وه‌یه له هه‌موو وڵاتێكی ئه‌ورووپا''.
ماكرۆن له كۆشكی ئێلیزا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڵاوكرده‌وه.
ماكرۆن رایگه‌یاند ''ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه شۆكێكه. هۆشدارییه‌كی مێژووییه كه پێویستی به وریایی و بیركردنه‌وه‌یه له هه‌موو وڵاتێكی ئه‌ورووپا، چونكه دوای ٧٠ ساڵ ئه‌وه یه‌كه‌مجاره وڵاتێك له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاده‌بێته‌وه''.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن، باسی له‌وه كرد كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وه‌ك كه‌ش و هه‌وا و كۆچ له ئه‌ورووپادایه.
گوتیشی: ''له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به ئه‌ورووپایه. با روون بین. بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و چین زیاتر پێویستمان به ئه‌ورووپایه''.
ماكرۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌پێناو سه‌روه‌ری و دیموكراسی زیاتری ئه‌ورووپا پێویسته سه‌رله‌نوێ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێكبخرێته‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت.