Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2016
سی ئای ئەی رایگەیاند کە ئامادەکاری تەواویان کردووە بەرامبەربە هێرشی (سایبەر)ی رووسی کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت دەزگاکانی پارتی دیموکرات و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی کردۆتە ئامانج.
لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی "NBC News" بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمریکا رایگەیاند ئەوەی کرد کەوا سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما فەرمانی بە سی ئای ئەی کردووە لە ئامادە باشی تەواو دابن بەرامبەربە هێرشی سایبەری رووسی.
ئەو بەرپرسە کە باسی لە گەورەیی قەبارەی هێرشەکە و مەترسییەکەی نەکرد گوتی: "ئامادەکارییەکانمان بە ئامانجی ئەوەیە کە هێزی تەکنەلۆجیای خۆمان بە رووسیا نیشیان بدەین لە بەرامبەر پەلامارەکانیان".
هەفتەی رابردوو ئەمریکا بۆ یەکەم جار بەشێوەیەکی فەرمی رووسیای تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشی سایبەر بۆسەر دام و دەزگاکانی پارتی دیموکرات و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن کە گوایە هەوڵی ناکاراکردنی ئەو پارتە دەدات.
لە بەرامبەردا گوتەبێژی کوشکی سپی، جۆش ئێرنست رایگەیاند کە ئۆباما بێ وەڵام نابێت لە بەرامبەر بەو هێرشانە.