Rewa Mahmood Hasan
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2023
سلێمانی - AA
سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بزوونتەوەی گۆڕانی کرد و لەگەڵ رێکخەری گشتیی بزوونتەوەکە، عومەر سەید عەلی و چەند هەڵسوراوێکیدا کۆبوویەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەیاوەری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رەفعەت عەبدوڵڵاو سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، فەرید ئەسەسەرد سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد لە گردی زەرگەتە لەلایەن رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی و چەند هەڵسوراوێکی تری بزووتنەوەکە کۆبوویەوە.